کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، به‌هیچ بیانویه‌كه‌وه قبوڵ ناكه‌ن پارچه‌یه‌ك لهخاكى سوریا داببڕێنرێت و سوریاش خۆى ده‌توانێت خاكه‌كه‌ى بپارێزێت. . ماریا زاخارۆفا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژەى بەوە کرد :"یه‌كێك له‌و پاڵنه‌رانه‌ى به‌رده‌وام نیگه‌رانمان ده‌كات ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه بۆ دابڕینى باكورى سوریا ده‌درێت، ئێمه ئێستاش له‌گه‌ڵ وه‌ده‌ستهێنانى ئاسایشێكى به‌رده‌وامین لهباكورى سوریا ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى یه‌كپارچه‌یى خاكه‌كه‌ی و ئه‌نجامدانى دانوستان لە نێوان دیمه‌شق و كورده‌كان دێتە دى". . وتهبێژهكهى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ئه‌وه‌شى ڕونكردەوه، شه‌رعیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه ده‌خوازێت بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام ده‌بێت ڕەزامهندى حكومه‌تى سوریا وه‌ربگیرێت. . زاخارۆف وتیشى :"به‌هیچ پاساوێكه‌وه ته‌نانه‌ت به‌بیانوى شه‌ڕى تیرۆریشه‌وه هیچ پلانێك بۆ دابڕینى به‌شێك لهخاكى سوریا قبوڵ ناكه‌ین و حكومه‌تى سوریاش خۆى سه‌لماندویه‌تى كه ده‌توانێت خاكه‌كه‌ى بپارێزێت". . لێدوانەکەى وتهبێژهكهى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا له‌كاتێكدایه، پنتاگۆن هه‌نگاوه‌كانى توركیا و ئه‌مریكاى بۆ جێبه‌جێكردنى پلانى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام لهباكورى سوریا ڕاگه‌یاند. .