ناس کورد-
سكرتێرى لقى سلێمانى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسانى كوردستان ئاشكرایكرد، سەردانی هه‌ردوو ڕۆژنامەنووسە ده‌ستگیركراوه‌كه‌ى كردوه كه ماوه‌ى پێنج ڕۆژه له‌ئاسایشى سلێمانین، ده‌شڵێت:"دژه تیرۆر سكاڵاكهى ده‌كێشێته‌وه".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كاروان ئه‌نوه‌ر، سكرتێرى لقى سلێمانى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسان لهفهیسبوكى خۆى نوسیویهتى:"پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە سەردانی ھەردوو ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراو سەرتیپ قەشقەییو ئیبراھیم عەلیم کرد کە ماوەی پێنج ڕۆژە لەئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراون".
ده‌شڵێت:"ناوبراوان لەسەر دوو کەیس دەستگیرکراون یەکەمیان دەزگای دژەتیرۆر سکاڵاکارەو دوەمیشیان وەزیری دارایی حكومه‌تى ھەرێم".
ئاشكراشیكردوه، "بەپێی وردەکاریەکانی لێکۆڵینەوە زانیومانە، دەزگای دژە تیرۆر بەنیازە سکاڵاکەی خۆی بکێشێتەوە، بۆ کەیسی دوەمیش ڕەوانەی پۆلیس‌و دادگای سلێمانی بکرێن".
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشى ته‌ندروستى هه‌ردوو ڕۆژنامهنوسهكهش ده‌ڵێت:"باری تەندروستی ھەردوكیان جێگیرەو باری دەرونیشیان ئاساییە، به‌ڵام داواکارین لەنزیکترین دەرفەتدا ڕەوانەی پۆلیس بکرێن‌و مادەکانیان لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەوە بۆ بکرێت بەیاسای ڕۆژنامەگەریی".