ناس کورد-
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم بە ناس کوردی ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی دا بە گەڕانەوەی موچەی پارەی مووچەی دوو هەزار کەس لە کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشتر خوشک و برای شەهید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بە فەرمانێک مووچەیان بۆ بڕدرابووەوە، بەڵام دوای دەرچوونی یاسای چاکسازی، سەرجەم ئەو مووچانەی کە بەدەر لە یاسا بوون و تەنیا بە فەرمانێک درابوون، هەڵوەشانەوە.
کوێستان محەمەد لە وەڵامی پرسیارێکدا بۆ ناس کورد (15ی تشرینی یەکەمی 2022) ئاماژەی بەوەش کرد، "دوای ئەوە چەند جارێک نوسراومان کرد و بابەتەکەمان بۆ بۆردی حکومەت و وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە، دواجار بە سوپاسەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاری دا موچەکانی ئەو چینە بگەڕێتەوە.