ناس کورد-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغدا ڕایگەیاند، بــەشە ئاردی دوو مانگ بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و کێشەی دواکەوتنی ئارد چارەسەرکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیاڕ ڕەشید، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق (14ی تشرینی یەکەمی 2022) ڕایگەیاند، "ماوەی مانگێکە لەگەڵ بەڕێوبەری دروستکراوی دانەوێڵەی هەڕێم و وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەرخەتین بۆ چارەسەرکردنی گرفتی دواکەوتنی بەشە ئاردی هاوڵاتیانی پارێزگایی سلێمانی و هەولێر و دهۆک کـە دوومانگ لە پاش هەموو پارێزگاکانی تری عێراقەوەن، دوای دیدارمان لەگەڵ وەزیری بازرگانی و بەڕێوبەری گشتی دابەشکاری دانەوێڵەی عێڕاق، بڕیاردرا ئەو گرفتـە چارەسەر بکرێت، بەشە ئاردی دوو مانگ دواکـەوتوو بنێردرێت و ئەوکێشەیە بەتەواوەتی چـارەسەر بکرێت."
دەشڵێت، "سوپاس بەڕێز خاتوو نەسرین بەڕێوبەری دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی دەکەم کە لەم هەوڵە لەگـەڵمان بوو بە بەردەوامی".