گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆی دەستدرێژی سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆسەر کچێک هەرای ناوەتەوە

2022.10.14 - 21:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆی دەستدرێژی سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆسەر کچێک هەرای ناوەتەوە

ناس کورد-

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتی دەستدرێژی سێکسی ئەندامێکی هێزی چالاکییە مەدەنییەکانی ئێران بە ڕۆژی ڕووناکدا بۆسەر کچێکی خۆپیشاندەر، توڕەییەکی زۆری لەناو ئێران دروستکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای " سزادانێکی دادپەروەرانە" بۆ ئەو ئەندامەی هێزە ئەمنییەکان و دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری هێزە ئەمنییە دەکەن، گرتە ڤیدیۆییەکە تەنانەت هەندێک لە لایەنگری حکومەتیشی توڕە کردووە.

سەرەڕای بلۆککردنی ئینتەرنێت و هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام هێشتا خۆپیشاندەرانی ئێرانی توانیویانە وێنە و ڤیدیۆی بەهێزی ناڕەزایەتییەکان بڵاوبکەنەوە.


مێژووی گرتە ڤیدیۆییەکە بۆ ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە گۆڕەپانی ئەرجەنتین لە تاران دەگەڕێتەوە، کۆمەڵێک ئەندامی هێزی چالاکییە مەدەنییەکان بە کەلوپەلی خۆپاراستن و کڵاوەوە دەوری ژنێکیان داوە و دەیانەوێت بە زۆر دەستگیریبکەن.


یەکێکیان ملی کچە خۆپیشاندەرەکە دەگرێت و دەیباتە ناو هێزەکەوە و ئەفسەرێکی دیکە لە پشتەوە لێی نزیک دەبێتەوە و دەستی چەپی دەخاتە سەر سمتی.