گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشەی لە دراوسێکەیانەوە کرد

ئەو کەسەی لە خۆیەوە تەقەی لە خەڵک دەکرد لەلایەن پۆلیسی هەولێر دەستگیرکرا

2022.10.14 - 20:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کەسەی لە خۆیەوە تەقەی لە خەڵک دەکرد لەلایەن پۆلیسی هەولێر دەستگیرکرا

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە هەڕەشەی کوشتنی لە دراوسێکەیان کردبوو و چەند جارێکیش تەقەی لە خەڵک کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا (14ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵیت، "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر تۆمەتبارێکیان بەناوی (ا. ح. ح) دەستگیر کرد کە بەپێی ماددە 431 لە یاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو."


دەشڵێـ، "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە هەڕەشەی کوشتنی لە دراوسێکانی و هاووڵاتیان دەکرد و چەند جارێک بێ هۆکار تەقەی لە خەڵک و کۆڵانەکەیان کردبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکێکی جۆری (کلاشنکۆف) و مەخزەنێک و ژمارەیەک فیشەکی زیندوودا گیرا، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی هەمان ئەو ماددە یاساییەی سەرەوە ڕاگیرا".me_ga.php?id=5741.me_ga.php?id=5742