ناس کورد-
لە ڕووداوێکی سەیر و دەگمەندا، پزیشکێکی ئەمریکی لە کالیفۆرنیا 23 عەدەسەی لە چاوی نەخۆشێک دەرهێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاترینا کۆرتێڤا، پزیشکی چاو لە کلینکی چاوی کالیفۆڕنیا چەند وێنەیەکی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە کە هەزاران بینەری هەبووە، ئەویش دەرهێنانی 23 عەدەسەی لەبیرکراوە لە چاوی ژنێکی پیردا.
بە گوتەی کۆرتێڤا، نەخۆشەکە بۆ ماوەی 23 ڕۆژ لەسەر یەک کۆمەڵێک عەدەسەی داناوە، پێش دانانی عەدەسە نوێیەکان، بیری چووە عەدەسە کۆنەکان دەربهێنێت، ئەمەش بووەتە هۆی کۆبوونەوەی عەدەسەکان لە چاوەکانیدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە دەگمەنە! لەبیری کردووە شەوانە دەریبهێنێت، هەموو بەیانیەک بۆ ماوەی 23 ڕۆژ یەکێکی نوێی داناوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبوو ئامێرێکی نەشتەرگەری زۆر ناسک بەکاربهێنم، کە بریتی بوو لە چەقۆی زێڕینگەریی، بۆ لابردنی هەموو ئەو عەدەسانە کەڵەکەبوون".