گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئاسایشی سلێمانی زانیاری لەسەر ئازادکردنی بازرگانێکی ڕفێنراو ئاشکرا دەکات

2022.10.14 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی سلێمانی زانیاری لەسەر ئازادکردنی بازرگانێکی ڕفێنراو ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وردەکاریی ئازادکردنی بازرگانێکی ڕفێنراویان لە دەستی چوار ڕفێنەری چەکدار بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، "کاتژمێر 4:10 خولەکی بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە (14ی تشرین یەکەمی 2022) چەند کەسێکی دەرچوو لە یاسا بەجلوبەرگی سەربازی و چەکەوە ھەڵدەکوتنە سەرماڵی بەڕێز (یونس قادر ئەحمەد) لە گەڕەکی ئاشتی سلێمانی کە پیشەی بازرگانە و یەکێکە لە سەرمایەدارەکان و دەیفڕێنن و ئۆتۆمبێلکەی لەجۆری لێکزز و بڕێکی پارەو ئاڵتوون دەدزن و ھەڵدێن."

 

دەشڵێت، "پاش ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانمان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی ورد سەرەداو دەستکەوت کە ئەم تاوانکارییە لەرێگای گروپێکەوە ئەنجام دراوە کە پێکھاتبوون لە کورد و عەرەب ، سەرئەنجام لەسەر پێشنیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ژورێکی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێکھێنراو شوێنی تۆمەتباران ئاشکراکرا کە بەرەوەبەغدا ھەڵھاتوون."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: یەکێک لە ڕفێنەرانی هاوڵاتییەکەی شاری سلێمانی برازای خۆی دەرچوو

 

جەختیکردووەتەوە کە "پاش ڕەزامەندی بەڕێز دادوەر تیمێکی تایبەتی ئاسایشی سلێمانی ھەمان رۆژ گەیشتنە دیالەو بەھاوبەشی ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی توانرا لەھەڵمەتێکی سەرکەتوودا دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ئ ، م ) و ( ھ . ی ) و ھاوڵاتی بارمتەكراو یونس قادر ئەحمەد یش رزگار بکەن."


"دواتر لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوە و لەدوو ھەڵمەتی جیادا رۆژی پێنجشەممە لە قەزای کفری گەرمیان تۆمەتبار ( م . م ) دەستگیرکراو رۆژی هەینی لە سلێمانی تۆمەتبار ( ح . ع ) دەستگیرکرا و لەلایەن ھێزەکانیشمانەوە دەست بەسەر جبەخانە و چەک و جلوبەرگە سەربازییەکانیشدا گیرا،" ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایش وادەڵێت.


دەشڵێت، "بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە ئاشکراکردنی ئەم گروپە و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە تۆمەتباران لەماوەی کەمتر لە 24 سەعات بەرئەنجامی شەونخونی و کارکردنی بەردەوامی ھێزەکانمان بوو، کە وەک ھەمیشە ئامادەو سازبوونە لەپێناو ئاسایش و ئارامی ھەرێم و پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان .
ھەروەک سوپاسی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکەین کە ھەماھەنگ و ھاوکاربوون لەسەرخستنی ئەم چالاکییەکدا و لێکۆڵینەوەش لەرووداوەکە بەردەوامە و لە داھاتوودا لەبارەی ئەم گروپە تاوانکارییە زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو."