گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکەکەی بزانە

یەکێک لە ڕفێنەرانی هاوڵاتییەکەی شاری سلێمانی برازای خۆی دەرچوو

2022.10.14 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێک لە ڕفێنەرانی هاوڵاتییەکەی شاری سلێمانی برازای خۆی دەرچوو

ناس کورد-

ئەو هاوڵاتییەی کە بەرەبەیانی دوێنێ لە ماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێنرا و پاشان لە ڕێگای دیالە ئازادکرا ڕایگەیاند، یەکێک لە ڕفێنەرەکان برازاری خۆی بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی، 14ی تشرینی یەکەمی 2022، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئازادکردنی دەستگیرکراوێکی خەڵکی پارێزگای سلێمانی لە دەستی دوو رفێنەر ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ یونس قادر ئەحمەد کە پیشەی بازرگانە دوای ئازادکردنی و گەڕانەوەی بۆ ماڵەکە بۆ سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند، "کاتژمێر چواری بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە، ئێمە لە خەودا بووین، چوار چەکدار خۆیان کرد ماڵەکەدا و ژن و منداڵەکانمیان بردە ژوورێک و خۆیان بە ئاسایش ناساند، بە دەمانجە لە پشتی سەری منیان دا و زۆر ئازاریان دام، پاشان دەست و چاویان بەستم و بردمیانە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆم لە جۆری لێکزس."

 

گوتیشی، "منیش وتم ئەگەر ئێوە ئاسایشن بۆچی دەموچاوی خۆتان بەستووە."

 

ئاماژەی بەوەشدا، "دووان لە چەکدارەکان کورد بوون، دووانیش عەرەب بوون، یەکێکیان برازای خۆمە بە ناوی (هـ)".

باسی لەوەشکرد، "هەندێک پارە و ئاڵتوونی ماڵەوەیان برد، کە خستمیانە سندوقی ئۆتۆمبێلەکەم، نەمدەزانی بەرەو کوێم دەبەن، بەڵام هەستم کرد بەرەو بەغدا دەڕۆن".

 

وتیشی، بەدوای هەوڵی هێزە ئەمنییەکان، لە دیالە ئۆتۆمبێلەکە وەستا و منیان بەجێهێشت، من بە هەر شێوەیەک بێت خۆمم خستەخوارەوە و هاوارم کرد خەڵک بە هانامەوە بێن."

 

جەختیکردەوە کە "هیچ کێشەیەکم نە لەگەڵ برازاکەم، نە لەگەڵ هیچ کەسێکی تر نییە، تەنها بۆ پارە وایان کردووە."

 

هەر دوای ڕووداوەکە، ئاسایشی سلێمانی تیمێکی ناردووەتە پارێزگای دیالە و بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، توانییان ڕفێنراوەکە ئازاد بکەن و هەر لەوێدا دوو لە ڕفێنەرەکان دەستگیرکران.

 

ئاسایشی سلێمانی دوو کەسی تری، یەکێکیان لە کفری و ئەوی تریان لە سلێمانی دەستگیرکرد کە یەکێکیان برازای ڕفێنراوەکەیە.

 

  

me_ga.php?id=42464