گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی؟

یەکێتی ئەوروپا هەڕەشەی سڕینەوەی سوپاکەی پوتین لەسەر زەوی دەکات

2022.10.14 - 11:25
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی ئەوروپا هەڕەشەی سڕینەوەی سوپاکەی پوتین لەسەر زەوی دەکات

ناس کورد-

یەکێتیی ئەوروپا هۆشداری دەداتە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا ئەگەر چەکی ئەتۆمی دژی ئۆکراینا بەکاربهێنێت ئەوە وڵاتانی ڕۆژئاوا سوپاکەی لەسەر زەوی "دەسڕنەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ پێنجشەممە (13ی تشرنی یەکەمی 2022) جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە رێوڕەسمی کردنەوەی ئەکادیمیایەکی دیپلۆماسی لە برۆکسل گوتی، "پووتین دەڵێت، هەڕەشەی بێ مانا ناکات. مادام دەبێت ئەوەش زۆر روون بێت کە ئەو خەڵکانەی پاڵپشتی ئۆکراینا دەکەن، یەکێتیی ئەوروپا و ئەندامەکانی و ئەمریکا و ناتۆش هەڕەشەی بێ مانا ناکەن".



بۆرێل لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت، "هەر هێرشێکی ئەتۆمی لە دژی ئۆکراینا وەڵامی دەدرێتەوە، نەک وەڵامێکی ئەتۆمی بەڵکو وەڵامێکی بەهێزی سەربازیی کە سوپای رووسیا بسڕێتەوە".



لە چەند هەفتەی رابردوودا مەترسی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە دژی ئۆکراینا زیادیکردووە. ئەوەش دوای ئەوە هات ڤلادیمیر پووتین چوار ناوچەی لە رۆژهەڵات و باشووری ئۆکراینا خستە سەر سنووری رووسیا و ئۆکرایناش هێرشی هەڵگەڕاوەی لە چەند ناوچەیەک دەستپێکرد و ڕایگەیاند، بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن رووسیاوە "گاڵتە" نییە.



چوارشەممەی ڕابردوو یانس ستۆڵتنبێرگ، سەرۆکی رێکخراوی ناتۆ رووسیای ئاگادارکردەوە، ئەگەر چەکی ئەتۆمی لە دژی ئۆکراینا بەکاربێنێت ئەوا "دەرەنجامێکی سەخت" چاوەڕێی رووسیا دەکات. هاوکات گوتیشی، لەلایەن چەندین هاوپەیمانمانەوە وەڵامدانەوەی راستەوخۆمان دەبێت، بەتایبەتتر لەلایەن ناتۆوە.