ناس کورد-
بە کشانەوەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان کە پێنج کورسی هەیە، ئەوە پێنج پێنج ئەندامی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەبنە ئەندامی پەرلەمان، دووانیان ئافرەت دەبن و سیانیان پیاو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی ساڵى 2018ی کوردستانیان کردبوو بەناوی لیستی (بەرەو ئیسڵاح-چاکسازی)، بەڵام تەنها پێنج کورسیان هێنا و هیچ ئەندامیکی بزوتنەوە لە لیستەکەدا نەگەیشتە ئاستی بەدەستهێنانی کورسی.
بەپێی دەنگی بەدەستهێنراو لەلایەن کاندیدەکانەوە، هەر یەکە لە؛
- عەبدوڵا حەسەن وەرتی کورسی یەکەم دەبات
- کامیل مەحمود کورسی دووەم دەبات
- لەیلا عەلی عەبدولعەزیز کورسی سێیەم دەبات
- محەمەد نوری ئەحمەد کورسی چوارەم دەبات
- نەسرین تۆفیق فرج خوادە کورسی پێنجەم دەبات (کۆتا)