ناس کورد-
کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شهقامی 60ـی مهتری ئەندەرپاسی پەرلەمانی شاری ههولێر ڕووداوێكی سهختی هاتووچۆدا گیانلهدهستدان و برینداری لێكهوتهوه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (14ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای سۆناتا بووە کە چوار کەسی تێدا بووە، دوو پیاو و دوو ژن کە ئامۆزی یەکتر بوون، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی فۆردی دەبڵ کابینە کە تەنها شۆفێرەکەی تێدا بووە.
بەپێی زانیارییەکان، شۆفێری فۆردەکە و شۆفێر و سێ سەرنشینی سۆناتاکە گیانیان لەدەستداوە کە پێنج کەسن و دوو کەسی تریش بریندار بوون.