گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چی لەسەر بەرهەم ساڵح دەڵیت؟

تۆمارێکی دەنگیی دزەپێکراوی بافڵ تاڵەبانی بڵاوبووەوە

2022.10.13 - 23:10
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمارێکی دەنگیی دزەپێکراوی بافڵ تاڵەبانی بڵاوبووەوە

ناس کورد- 

لە تۆمارێکی دەنگیی دزەپێکراودا، بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "هەموو جارێك دەیانشكێنین ئەمجارە لە كوردستان دەیانشكێنین"، دەشڵێت، "ئەگەر ئازان وەرن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە تۆمارە دەنگییەکەدا کە هی نێو کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بافڵ تاڵەبانییە لەگەڵ فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، "هۆشیار زێباریان هێنا شکاندمان، کاندیدێکی دیکەیان هێنا (ڕێبەر ئەحمەد) ئەویشیمان شکاند، چەند کاندیدی دیکەیان بهێنایە هەموویمان دەشکاند." 

 

ئاماژە بەوەشدەکات، "باوەڕ بە پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندنەکان مەکەن، ڕاستە ئێمە دوو کاندیدمان هەبوو، ڕاستە دوو بۆچوون هەبوو، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە سیاسەتی یەکێتی دروست بوو." 

 

بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت، "ئێستاش دەچم بۆلای کاندیدەکەی دیکەمان، دکتۆر بەرهەم کە زۆر پیاوانە شتێکی زۆر جوانی نوسیوە و دەچم قسەی لەگەڵ دەکەم، داواتان لێدەکەم ئاگاتان لە یەکێتی و دکتۆر بەرهەم و دکتۆر لەتیف ڕەشید بێت." 

 

لە درێژەی قسەکانیدا، سەرۆکی یەکێتی دەستخۆشی لە پەرلەمانتارانی حزبەکەی لە بەغدا دەکات و دەڵێت، "ئیتر هەموو جارێک دەیانشکێنین، لە کوردستانیش دەیانشکێنین، ئەگەر راست ئەکەن و ئەگەر بە ئێمە ئەوێرن، بابێنە پێشەوە و داواکاری هەموو حزبەکانی کوردستان جێبەجێ بکەن و یاسایەکی هەڵبژاردن دەربکەین و کۆمسیۆنێکی نوێ دروست بکەین، ئەوکات ئەوانیش قەبارەی خۆیان دەزانن."