ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی نوێی لەبارەی ڕووداوی تیرۆرکردنی عەقید، هاوکار جاف بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "دەستخۆشی زۆرم بۆ هێزە ئەمنییەکان کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وردیان دەستپێکرد و توانیان لە ماوەیەکی کەمدا بکەرانی ئەم کەتنە تیرۆریستییە بێویژدانییە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکەن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە پەیامەکەیدا لاهور شێخ جەنگی (پێنجشەممە 13-10-2022) ڕایگەیاند، "خۆشحاڵم کە دەبینم کەیسی تیرۆرکردنی شەهید هاوکار جیاوازتر لە کەیسی تیرۆرکردنی شەهید موراد و هاوڕێکانی ڕێڕەوی ڕاستی خۆی وەرگرتووە، سەرەڕای دەستخۆشی زۆرم بۆ هێزە ئەمنییەکان کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وردیان دەستپێکرد و توانیان لە ماوەیەکی کەمدا بکەرانی ئەم کەتنە تیرۆریستییە بێویژدانییە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکەن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستاشدا لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و نوێنەری دیبلۆماسی وڵاتان لەسەر خەتین بۆ ئەوەی هەموو ڕێکارێکی یاسایی بگیرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لەو کارە، بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی کەتنی لەم جۆرە."
هاوکات پەیامێکیشی ئاڕاستەی دەزگای دژەتیرۆر و هێزە ئەمنییەکانی دیکە کردووە و دەڵێت، " ڕێگە مەدەن هیچ کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگتان لەکەدار بکەن."