گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

2022.10.13 - 18:56
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

 

ناس کورد-

 

مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە لەتیف رەشید، کاندیدی سەرکەوتوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کرد و هیوای خواست، "پرۆسەی سیاسی بکەوێتە قۆناخێکی نوێ و ئەرێنی."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی: 

 

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوی عێراق دەكات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە دكتۆر لەتیف ڕەشید كرد بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆككۆماری عێراق و وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا. هەروەها سەرۆك بارزانی هیوای ئەوەشی خواست پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكەوێتە قۆناغێكی تازە و ئیجابی.