ناس کورد-
گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆتایی هات و دەست بە جیاکردنەوە دەنگەکان دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 13-10-2022) بە میدیای پارتیی وت، "پێشبینی دەکەین دکتۆر لەتیف رەشید، ببێتە سەرۆک کۆمار، بەو پێیەی لە گەڕی یەکەمدا دەنگێکی زۆرتری بەدەستهێنا و جیاوازییەکی زۆری دەنگ هەبوو لەنێوان هەردوو کاندیدەکەدا."