ناس کورد-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا، لەتیف رەشید دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت و ببێتە سەرۆک کۆمار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 13-10-2022) بە میدیای پارتیی وت، "پێشبینی دەکەین دکتۆر لەتیف رەشید، ببێتە سەرۆک کۆمار، بەو پێیەی لە گەڕی یەکەمدا دەنگێکی زۆرتری بەدەستهێنا و جیاوازییەکی زۆری دەنگ هەبوو لەنێوان هەردوو کاندیدەکەدا."
زیاتر بخوێنەرەوە؛ یەکێتی لەبارەی کشانەوەی لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات
بەگوێرەی لیستێک کە پەرلەمانی عێراقەوە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بە فەرمی ئەنجامی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەمشێوەیە بوو:
ژمارەی دەنگدەران: 277
عەبدوللـەتیف ڕەشید: 156 دەنگ
بەرهەم ساڵح: 99 دەنگ
ڕێبوار ئەوڕەحمان: 9 دەنگ
سائیر غانم: یەک دەنگ
مەهدی محەمەد: یەک دەنگ
لوئەی عەبدولساحب: یەک دەنگ
دەنگی پوچەڵ: 10 دەنگ