کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن)، ڕایگه‌یاند "قۆناغ به‌قۆناغ پلانه‌كانى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام لهباكورى سوریا جێبه‌جێ ده‌كرێت". فهرماندهیهكى سه‌ربازى ئه‌مریكاش هۆشدارى ئەوە دەدات "ناوچه‌ى ئارام كه توركیا تیایدا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ریدا بشكێت ده‌بێته مه‌ترسى بۆ سه‌ر كورده‌كان". . شۆن ڕۆپرستون وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند :"بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام لهباكورى سوریا، له‌ئێستادا تاوتوێ بژارده‌كانمان له‌باره‌ى دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سه‌ربازى توركیادا ده‌كه‌ین و میكانیزمهكهشى به‌پێى چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كه‌ین". . به‌رپرسه‌كه‌ى پنتاگۆن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونى دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیادا ئاماده‌ن چه‌ند چالاكیه‌كى خێرا له‌و باره‌یه‌وه ڕابپه‌ڕێنن. . بەگوێرەى ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه لهڕێكکهوتنهكهى ئه‌مریكا و توركیادا هه‌فته‌ى ڕابردوو هاتووه بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام، ده‌بێت ناوه‌ندێكى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش که باره‌گاكه‌ى له ئه‌نكه‌ره بێت له‌پێناو ئاماده‌كارى و سه‌رپه‌رشتیكردنى كاروباره‌كانى ناوچه‌ى ئارام لهباكورى سوریا دامه‌زرێنرێت. . هه‌ر بەگوێرەى ڕێكکه‌وتنى نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ش جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه بۆ ئه‌وه‌یه ناوچه‌یه‌كى دابڕاو له‌سنورى توركیا كه یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یەپەگە)ى تێدا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته دابمه‌زرێت. . جۆزیف ڤۆتیڵ فه‌رمانده‌ى پێشووى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ناڕازییه له‌ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام كه توركیا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ردا بشكێت و له‌و باره‌یه‌وه و له‌میانى وتارێكیدا هۆشدارى ئه‌وه‌یداوه، ناوچه‌ى ئارام له‌سوریادا كه توركیا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ریدا هه‌بێت كێشه بۆ چه‌ند لایه‌نێكى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى سوریا ده‌نێته‌وه. . ڤۆتیل ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، سه‌پاندنى ناوچه‌یه‌كى ئه‌منى بهقوڵایى 30 كیلۆمه‌تر كه تێیدا توركیا بچێته پێشه‌وه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتى فورات ئه‌نجامى پێچه‌وانه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه و به‌جۆرێك ئه‌گه‌رى ئاوارەبوونى 90%ى دانیشتوانه‌كه‌ى كه زۆربه‌یان كوردن هه‌یه و ئه‌مه جگه له‌وه‌ى بارودۆخى مرۆیى ناوچه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و ژینگه‌یه‌كى پڕ له‌ناكۆكى و كێشه دێته ئاراوه. . هه‌ر له‌گه‌ڵ دانوستانه‌كانى توركیا و ئه‌مریكا بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام لهڕۆژئاواى كوردستان كهباكورى سوریاشى پێده‌وترێت، فشاره‌كانى توركیا بۆ سه‌پاندنى هێزێكى تر‌ى كوردى كه بهدروستكراوى توركیا ناوزه‌د ده‌كرێت و به‌ئۆپۆزسیۆنى سوریا به‌ناوى ئه‌نه‌كه‌سه‌وه خۆیان ده‌ناسێنن و له‌سه‌ر واقعیى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ڕۆژئاواى كوردستان قورساییه‌كیان نیه توركیا هه‌وڵى به‌شداریكردنیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌دات و سانسۆرى دیپلۆماسیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بۆ خستونه‌ته گه‌ڕ. . هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، نێرده‌ى سه‌رۆكى ڕوسیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ وهفدێكى ئۆپۆزسیۆنى سوریا به‌سه‌رۆكایه‌تى كهمیران حاجۆ ئه‌نجامداوه و پێكه‌وه دوا پێشهاته‌كانى بارودۆخى سیاسى سوریا و ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام و بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئاگربه‌ست له‌سوریا تاوتوێ كردووه. .