گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەنامە

سلێمانى ڕێکارى دووەم بۆ ڕەتکردنەوەى کامێراى تیژڕەویی دەگرێتەبەر

2022.10.13 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى ڕێکارى دووەم بۆ ڕەتکردنەوەى کامێراى تیژڕەویی دەگرێتەبەر

ناس کورد-

 

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، ئەنجومەنی پارێزگا سورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کەتایبەتە بە ڕەتکردنەوەی دانانی کامێرای تیژڕەوی و چاودێری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەمەزان نامیق لە راگەیەنراوێکدا وتى "بۆ ئەو مەبەستە وەکو ڕێکاری دووەم لەڕێگەی چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا داوای ڕونکردنەوە لەبەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێکار دەکەین، کەهۆکاری جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانمان چییە".

 

دەشڵێت "بەپێی یاسا هەربڕیارێک لەئەنجومەنەوە دەربچێت پێویستە پارێزگار و سەرجەم فەرمانگە حکومیە پەیوەندیدارەکان پێوەی پابەند بن، بە پێچەوانەوە بەرپرسیارەتی یاسایی و ئیداری و مێژووییان دەکەوێتە سەرشان".

 

No photo description available.