گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

269 پەرلەمانتار ئامادەن

دانیشتنى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار دەستیپێکرد

2022.10.13 - 12:42
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار دەستیپێکرد

ناس کورد-

زەنگى دەستپێکردنى کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق لێدرا کە تایبەتە بە هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان رایگەیاند، دانیشتنەکە بەبەشدارى 269 پەرلەمانتار دەستپێکردووە.

 

پێش لێدانى زەنگەکە، بەرهەم ساڵح کاندیدى یەکێتى و لەتیف رەشید دوو دیارترین کاندید بۆ پۆستى سەرۆککۆمار گەیشتنە باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق.  

  

بەرهەم ساڵح بەفەرمى لەلایەن یەکێتییەوە بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە کاندیدکراوە و پارتیش پشتیوانى بۆ لەتیف رەشید راگەیاند دواى کشانەوەى رێبەر ئەحمەدى کاندیدى لە کێبڕکێی سەرۆککۆمار.  

  

پێشتر فوئاد حسێن سەرۆکى شاندى پارتى لەبەغدا رایگەیاند، لەگەڵ ئەو فراکسیۆنانەى کە خاوەنى زۆرینەن لە پەرلەمان رێککەوتن کراوە لەسەر پشتیوانیکردنى لەتیف رەشید، ئەوەش باشترین بژاردەیە.    

  

وتیشى هەر لەسەر ئەو بنەمایە کاندیدى پارتى خۆى کێشایەوە، بڕیارەکەش دواى شەش مانگ دانوستان هات لەگەڵ یەکێتى.