ناس کورد-
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى کشانەوەى رێبەر ئەحمەد لەلایەن پارتییەوە لە کێبڕکێی بەدەستهێنانى پۆستى سەرۆککۆمار بە "هەنگاوێکى گرنگ" وەسفدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڵێسە جەبار فەرمان لە بڵاوکراوەیەکدا وتى دەست خۆشی لە کشاندنەوەی کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین. ھەنگاوێکی گرنگە".
تا ئێستا یەکێتى بەفەرمى هیچ هەڵوێستێکى لەبارەى کشانەوەى ڕێبەر ئەحمەد رانەگەیاندووە و جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەى بەرهەم ساڵح کاندیدى فەرمى ئەوانە بۆ وەرگرتنى پۆستەکە.
سۆران جەمال تاهیر وتەبێژى یەکێتى (12-10-2022) لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە کە کاندیدی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆپۆستی سەرۆککۆمار د. بەرھەم ساڵح -ە".
وتیشى "دەمانەوێت لە رێی پۆستی سەرۆککۆمارەوە خزمەتی ھەموولایەک بکەین و پارێزەری دەستوور و مافە نەتەوەییەکان بین".