گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەرهەم ساڵح و لەتیف رەشید گەیشتنە پەرلەمانى عێراق

2022.10.13 - 12:26
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح و لەتیف رەشید گەیشتنە پەرلەمانى عێراق

ناس کورد-

 

بەرهەم ساڵح کاندیدى یەکێتى و لەتیف رەشید دوو دیارترین کاندید بۆ پۆستى سەرۆککۆمار گەیشتنە باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تا ئێستا دیار نییە کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کەى دەستپێدەکات لەکاتێکدا بڕیاربوو کاتژمێر 11 ئەنجام بدرایە.

 

بەرهەم ساڵح بەفەرمى لەلایەن یەکێتییەوە بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە کاندیدکراوە و پارتیش پشتیوانى بۆ لەتیف رەشید راگەیاند دواى کشانەوەى رێبەر ئەحمەدى کاندیدى لە کێبڕکێی سەرۆککۆمار.

 

پێشتر فوئاد حسێن سەرۆکى شاندى پارتى لەبەغدا رایگەیاند، لەگەڵ ئەو فراکسیۆنانەى کە خاوەنى زۆرینەن لە پەرلەمان رێککەوتن کراوە لەسەر پشتیوانیکردنى لەتیف رەشید، ئەوەش باشترین بژاردەیە.  

  

وتیشى هەر لەسەر ئەو بنەمایە کاندیدى پارتى خۆى کێشایەوە، بڕیارەکەش دواى شەش مانگ دانوستان هات لەگەڵ یەکێتى.  

  

بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت و 42 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە.