گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

بایدن هەڵەیەکى نوێی کرد: کوڕەکەم لەعێراق گیانى لەدەستدا!

2022.10.13 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن هەڵەیەکى نوێی کرد: کوڕەکەم لەعێراق گیانى لەدەستدا!

ناس کورد-

 

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، كوڕەكەی كە لە ساڵی 2015 بە نەخۆشی شێرپەنجە لەئەمەریکا كۆچی دوایی كردووە، لە عێراق گیانى لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە سەربازانی ئەمەریکی کە دواتر بەشداری جەنگی جیهانی دووەمیان کردووە و دژی هێزەکانی ئەڵمانیا خزمەتیان کردووە، لە شاری کۆلۆرادۆ مەشقیان پێکراوە.

 

 ئاماژەی بەوەشکرد، "تەنها بیهێنە بەرچاوت. من بە ڕاستگۆییەوە ئەمە دەڵێم. من ئەمە وەک باوکی کەسێک دەڵێم کە ئەستێرەی برۆنزی وەرگرتووە، مەدالیای خزمەتی بەرز و ژیانی خۆی لە عێراق بەخشیوە".

 

كوڕە گەورەكەی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا، بیو بایدن، لە ساڵانی 2008-2009 لە عێراق خزمەتی كردبوو، لە ساڵی 2015، لە تەمەنی 46 ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەی مێشكەوە كۆچی دوایی كرد، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکى ئەمەریکا خەوێندرابوو.

 

پێشتر جۆ بایدن ڕایگەیاندبوو کە ڕەنگە شێرپەنجەی کوڕەکەی بەهۆی بەرکەوتنی ئەو ماددە ژەهراوییانە بووبێت کە لە کاتی سووتاندنی پاشماوە لە دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا و لەنێویاندا لە عێراق دەردەچن.