گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنێک گیانى لەدەستدا

کاروانى ئۆتۆمبێلەکانى وەزیرى ناوخۆ تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو

2022.10.13 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
کاروانى ئۆتۆمبێلەکانى وەزیرى ناوخۆ تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی وردەكاریی رووداوى گیان لەدەستدانى ژنێکى بەتەمەنى راگەیاند، بەهۆى رووداوى پێکدادانى ئۆتۆمبێلێکى کاروانى وەزیرى ناوخۆى عێراق و تاکسییەک لەبەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوەیە (13ی تشرینی یەكەمی 2022) بە "ناس" راگەیاند، "لە كاتی گەیشتنی كاروانی وەزیری ناوخۆ بۆ یەكێك لە چوارڕیانەكانی ناوچەی ساڵحیە، پۆلیس هاتوچۆ ئەو چوارڕیانەی راگرتووە بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی کاروانی وەزیرەکە".

 

دەشڵێت، "بەڵام شۆفێری تەكسیەك ئاماژەی پۆلیسى هاتووچۆی پێشێلكردووە و لە كاتی جوڵەی كاروانی وەزیرەكەدا بەخێرایی جوڵەی كردووە، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێکى کاروانەکەى وەزیر بەر تەکسییەکە کەوتووە کە لەژنێکى بەتەمەنى تێدا بووە و برینداربووە، لەکاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

 

ڕوونیشیكردەوە، "لەكاتی پێداچوونەوە بە كامێراكانی چاودێریدا، شۆفێری تەكسیەكە دانی بەوەدانا كە پێشێلی پۆلیسى هاتووچۆی كردووە، ئەندامێكی كاروانی وەزیریش لە ئەنجامی ئەو پێكدادانە بریندار بووە".