ناس کورد-
ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە "وەزیری سەدر" ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن چوارچێوەی هەماهەنگی "لە پەیوەندیدایە" لەگەڵ سەرۆکی رەوتی سەدری موقتەدا سەدر سەبارەت بە "گۆڕینى" کاندیدی چوارچێوە بۆ سەرۆکوەزیران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزیرى سەدر (12ی تشرینی یەکەمی 2022) لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو هەواڵانە راست نین کە باس لەوە دەکەن لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامیان بۆ سەدر ناردووە کە ئامادەن کاندیدی سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سودانى بگۆڕن بە کاندیدێک کە پاڵپشتی سەدری هەبێت.