ناس کورد-
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بریاریدا پەرلەمانتارەکانى لە پەرلەمانى کوردستان بکشێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو (12-10-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەرواری 6-11-2022 بەدواوە ـ كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان دەكشێنەوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیەندراوی كۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
ئەمڕۆ چوار شەممە 12-10-2022، ئەنجومەنی سەكردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێز/ د.هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی كۆبونەوەیەكی نائاسایی گرێدا و لە كۆبونەوەكەدا پرسی وەرگرتنی هەڵوێست لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەت كی نایاسایی تاوتوێ كردو ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری دا كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەرواری 6-11-2022 بەدواوە ـ كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
12-10-2022
فمن اجل حماية الدستور وحفظ سيادة وهيبة الدولة العراقية ندعوكم لمساندتە ومنحە ثقتکم .