گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەیاننامەى دووەم لە یەکێتییەوە لەبارەى کاندیدى سەرۆککۆمار

2022.10.12 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
بەیاننامەى دووەم لە یەکێتییەوە لەبارەى کاندیدى سەرۆککۆمار

 

ناس کورد-

 

فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق جەختدەکاتەوە کە پشتیوانى تەواوى بەیاننامەى وتەبێژى مەکتەبی سیاسی حزبەکەى دەکات سەبارەت بە کاندیدى سەرۆککۆمار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژى فراکسیۆنى یەکێتى لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە، کاندیدى فەرمى یەکێتى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار بەرهەم ساڵحە.

 

داواشى لە کوتلەکانى دیکە کردووە لەپێناو پاراستنى دەستور و سەروەرى و شکۆى وڵات متمانە بە کاندیدەکەیان بدەن.

 

پێشتر سۆران جەمال تاهیر وتەبێژى یەکێتى (12-10-2022) لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە کە کاندیدی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆپۆستی سەرۆککۆمار د. بەرھەم ساڵح -ە".   

  

وتیشى "دەمانەوێت لە رێی پۆستی سەرۆککۆمارەوە خزمەتی ھەموولایەک بکەین و پارێزەری دەستوور و مافە نەتەوەییەکان بین".   

  

رونکردنەوەکەى یەکێتى دواى ئەوەهات کە پارتى ڕێبەر ئەحمەدى کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشاندەوە،، بەپێی زانیارییەکان، پارتی دەنگ بە لەتیف ڕەشید دەدات بۆ پۆستەکە.  

  

هاوکات هاوپه‌یمانیه‌تی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پێشوازى لە ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی پارتی کرد بۆ كشاندنه‌وه‌ی كاندیدی خۆی و پاڵپشتیكردن له‌ كاندیدكردنی له‌تیف ڕه‌شید بۆ ئه‌و پۆسته‌.    

  

بڕیارە رۆژى  پێنجشەممە 13-10-2022، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت و 33 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە.   

  

پۆستەکە پشکی کوردە و پارتی و یەکێتی داوای دەکەن، بۆیە بە دوو کاندیدی جیاواز ڕکابەری لەسەر پۆستەکە دەکەن، بەڵام ئەمڕۆ پارتى کاندیدەکەى کشاندەوە.