ناس کورد-
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان جەختدەکاتەوە کە کاندیدى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار بەرهەم ساڵحە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سۆران جەمال تاهیر وتەبێژى یەکێتى (12-10-2022) لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە کە کاندیدی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆپۆستی سەرۆککۆمار د. بەرھەم ساڵح -ە".
وتیشى "دەمانەوێت لە رێی پۆستی سەرۆککۆمارەوە خزمەتی ھەموولایەک بکەین و پارێزەری دەستوور و مافە نەتەوەییەکان بین".
رونکردنەوەکەى یەکێتى دواى ئەوەهات کە پارتى ڕێبەر ئەحمەدى کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشاندەوە،، بەپێی زانیارییەکان، پارتی دەنگ بە لەتیف ڕەشید دەدات بۆ پۆستەکە.
هاوکات هاوپهیمانیهتی دهوڵهتی یاسا له ڕاگهیهندراوێكدا پێشوازى لە دهستپێشخهرییهكهی پارتی کرد بۆ كشاندنهوهی كاندیدی خۆی و پاڵپشتیكردن له كاندیدكردنی لهتیف ڕهشید بۆ ئهو پۆسته.
بڕیارە رۆژى پێنجشەممە 13-10-2022، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت و 33 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە.
پۆستەکە پشکی کوردە و پارتی و یەکێتی داوای دەکەن، بۆیە بە دوو کاندیدی جیاواز ڕکابەری لەسەر پۆستەکە دەکەن، بەڵام ئەمڕۆ پارتى کاندیدەکەى کشاندەوە.