گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگاری سلێمانی لەبارەى بۆردومانکردنی گەڕەکەکانی شار لێدوانی دا

2022.10.12 - 14:41
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری سلێمانی لەبارەى بۆردومانکردنی گەڕەکەکانی شار لێدوانی دا

ناس کورد-

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕەتی دەکاتەوە وڵاتێکی دراوسێ بۆردومانی گەڕەکەکانی سلێمانی بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (12ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، "ماوەیەکە، چەند سایتێک، نابەرپرسیارانە؛ لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەدان بۆ ترساندنی هاووڵاتیانی سلێمانی و دانیشتوانی بەڕێزی گەڕەکەکانی سلێمانی، گوایە دەکەونە بەر هێرشی بۆردومانی وڵاتە دراوسێکانەوە، هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست لە ناڕاستیی ئەو هەواڵانە؛ دڵنیا دەکەینەوە و داوایان لێدەکەین نەکەونە ژێر فشاری دەروونیی چەواشەکارانەوە."

 

دەشڵێت، "سلێمانی؛ ئارامەو بەئارامیش دەمێنێتەوە، هەمیشە هاوکارو پشتیوانی هەر کوردێک بووەو دەبێت، لە هەر شوێنێک بووبێت، ئەرکی هەموو کوردێکیشە لە هەر شوێنێک بێت ئارامیی و سەقامگیریی و ئاسایش و ئابووریی و ژیانی سلێمانی بپارێزێت."