گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چوار تەوەر گفتۆگۆ دەكات

2022.10.12 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چوار تەوەر گفتۆگۆ دەكات

ناس كورد-
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێم چوار تەوەر گفتوگو دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆده‌بێته‌وه‌.


بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێم دەڵێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ چوار بڕگه‌ پێكدێت کە بڕگه‌ی یه‌كه‌می بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای (وه‌به‌رهێنانی كانزایی له‌ هه‌رێمی كوردستان).

 

بڕگه‌ی دووه‌میش بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی نووسراوی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدا، تایبه‌ت به‌ به‌دواداچوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی .

 

بڕگه‌ی سێیه‌م تایبەتە بە خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منحانه‌ی وه‌ریانگرتووه‌ له‌دوای به‌ركاربوونی یاسای چاكسازی.

 

بڕگه‌ی چواره‌م بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره‌ (٥) له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان.