گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند بڕیارێك لە وەزارەتی داراییەوە بۆ گشت فەرمانگەكانی

2022.10.12 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی داراییەوە بۆ گشت فەرمانگەكانی

ناس كورد-

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم بڕیاری دا مامەڵەى نووسراوى کاغەز بۆ خەرجى وەزارەتەکان نامێنێت و بەئەلیکترۆنى دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە نوسراوەکەدا دەڵێت، پێویست ناکات هیچ کاغەزێك لەلایەن دیوانی وەزارەتەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری بنێردرێت بۆ داواکاری خەرج، تەنها بەشێوەی ئەلیکترۆنی بنێردرێت.

 

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشداوە، نوسراوی فەرمی وەزیر و بڕیاردەرەکانی وەزارەتەکانی دیکە و بەڵگەنامەکان لەرێگەی سیستمی KFMS سکان و هاوپێچ بکرێت.

 

باسی لەوەشکردوە، فەرمانبەرانی خەرجی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری بەمەبەستی پێداچونەوە و وردبینی نوسراەکان چاپ دەکەن، هەر گۆڕانکارییەك روبدات، پێویستە بە ئەلیکترۆنیش بگۆڕدرێت.

 

ئەوەشی خستەوەتەڕو، بۆ لەمەودوا پێویست ناکات هیچ کاغەزێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بۆ لایەنی پەیوەنیدار بنێردرێتەوە، بە ئەلیکترۆنی وەڵامەکەی دەنێردرێتەوە.

me_ga.php?id=5725