گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر دەڵێت

جۆن بۆڵتن: ئەمریکا پوتین تیرۆر دەکات ئەگەر بیر لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بکاتەوە

2022.10.12 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
جۆن بۆڵتن: ئەمریکا پوتین تیرۆر دەکات ئەگەر بیر لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بکاتەوە

ناس کورد-

جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا پەنابباتە بەر بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئۆکرانیا "ئەوە ئەمریکا پوتین تیرۆر دەکات" و دەڵێت، ئەو هەنگاوە یەکسانە بە "واژۆکردنی یاداشتی خۆکوژی".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بۆڵتن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی LBC Newsی بەریتانی گوتی، "پێویستە ئەوە ڕوون بکەینەوە کە ئەگەر پوتین فەرمانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بدات، ئەوا یاداشی خۆکوژی خۆی واژۆ دەکات، ئەگەر کەوتە بارودۆخێکی سەختی ئاواوە، پێویستە زوو وەڵامی بدرێتەوە."

 

گوتیشی، "دەتوانن لە قاسم سولەیمانی بپرسن لە ئێران چی ڕوویدا، کاتێک بڕیارماندا کە کەسێک هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمریکا، لە ساڵی 2020دا لە فڕۆکەخانەی بەغدا کوشتمان."

 

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا باسی لەوەشکرد کە "پێموایە هەر کاتێک بیر لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بکەینەوە، دەبێت زۆر بە جددی وەریبگرین، پێموایە دەبێت زۆر ڕوون بین لەو بارەیەوە."

 

بۆڵتۆن ئاماژەی بە بێزاریی خۆی کرد لە لێدوانەکانی پوتین کە هەفتەی ڕابردوو وتی "ناتوانم بیر لەوە بکەموە کە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی تاکتیکی نابێتەهۆی شەڕی کۆتایی ژیان لەسەر زەوی."