گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەرمی پزیشکێک لە شوقەیەکی هەولێردا دۆزرایەوە.. یەک هەفتە پێشتر مردووە و کەسی نەیزانیوە

2019.08.15 - 14:34
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمی پزیشکێک لە شوقەیەکی هەولێردا دۆزرایەوە..  یەک هەفتە پێشتر مردووە و کەسی نەیزانیوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە سێیەم ڕۆژی جەژن شوقەیەکی گوندی لوبنانی شاری هەولێر تەرمی پزیشکێک دۆزراوەتەوە، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە پێش یەک هەفتە لەو بەروارە گیانی لەدەستداوە، بەڵام هیچ کەس نەیزانیوە. لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەنوسیدا کە تایبەت بوو بە ئامارەکانی ڕووداوەکانی جەژن، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە 13ی ئابی 2019 کە سێیەم رۆژی جەژن بوو، کاتژمێر 8:00ی شەو ئاگادارکراونەتەوە لە هەبوونی بۆنێکی نەخوازراو لە شوقەیەکی گوندی لوبنانی و هێزەکانیان بەزوویی چوونەتە شوێنەکە بۆ لێکۆڵینەوە. . وتیشی، "پاش ئەوەی چووینە شوێنەکە و بۆمان دەرکەوت لەو شوقەیەی بۆنەکەی لێ دێت، تەرمێک هەیە، بەڵام هیچ ئاسەوارێکی لێدان و برینداری بە گیانییەوە نەبوو، دواتر بۆمان دەرکەوت کە تەرمی پزیشکێکە بە ناوی دکتۆر هەڵۆ". هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەشكرد، پاش لێکۆڵینەوەی ورد لە تەرمەکە و سەیرکردنەوەی کامێراکانی چاودێری، بۆیان دەرکەوتووە، یەک هەفتە پێش ئەو بەروارە و لە 6ی ئابی 2019وە ئەو پزیشکە چووەتەوە شوقەکەی و نەهاتووەتەوە دەرەوە و لە شوقەکەیدا گیانی لەدەستداوە، بەڵام هیچ کەس ئاگای لێ نەبووە و پێی نەزانیوە. . بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، پاش تەواوبوونی تویکاری، تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.