گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەڵوێستێکى پێشبینینەکراو لە ئەمەریکاوە بەرانبەر سعودیە

2022.10.11 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى پێشبینینەکراو لە ئەمەریکاوە بەرانبەر سعودیە

ناس کورد-

 

کۆشکى سپى سعودیەى تۆمەتبارکرد بە لایەنگرى روسیا، دواى بریارەکەى ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، کۆشکى سپى رایگەیاندووە "بڕیارەکەى ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت دەریدەخات کە سعودیە لایەنگرى روسیایە لەشەڕى دژى ئۆکرانیا".

 

دەشڵێت "هیچ خشتەیەکى کاتی نییە بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانى واشنتن بەرانبەر ریاز".  

 

لەبەرانبەردا فەیسەڵ بن فەرحان وەزیرى دەرەوەى سعودیە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا جەختیکردەوە، بڕیارەکەى ئۆپیک پڵەس بڕیارێکى ئابورى بووە و بەکۆدەنگى دراوە.

 

وتیشى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتن ستراتیژییە و هاریکارى سەربازى هەردوو وڵات لەبەرژەوەندى هەردوو وڵات و سەقامگیریی ناوچەکەدایە.

 

لەبارەى جەنگى ئۆکرانیاشەوە، فەیسەڵ بن فەرحان وتى "هانى هەردوولا دەدەین گفتوگۆ بکەن و ئاگربەست رابگەیەنن".