ناس کورد-
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له ناسریه رایگه‌یاند، دوو کچ که ته‌مه‌نیان 10 و 17 ساڵانە له لایه‌ن براکه‌یانه‌وه به‌هۆکارێکی نادیار کوژراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو سەرچاوە ئاگادارە بە پەیامنێری "ناس"ی راگەیاند (11ی تشرینی یەکەمی 2022)، کە "شاری ناسریە شاهیدی رووداوێکی تەقەکردن بووە کە برینداربوونی (زەینەب حەیدەر حەمید، تەمەن 10 ساڵ، بێنین حەیدەر حەمید، تەمەن 17 ساڵ)ى لێکەوتووەتەوە کە خەڵکی ناوچەی سومەرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ناسریه گواستراونه‌ته‌وه و له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە "بەپێی ئیفادەی کەسوکاریان، ئەو کەسەی تەقەی لێکردوون، براکەیان بووە بەناوی کەرار کە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە و هۆکار و پاڵنەرەکانی تاوانەکەش نەزانراوە".