ناس کورد-
شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، تا کۆتایی ئەم مانگە ئەگەری ھاتنی شەپۆلی گشتگیر و بارانی زۆر لە ئارادا نییە جگە لە حاڵەتی پەرش و بڵاوی بارانبارین کە ئەگەر ھەیە لەدوای ٢٠ی مانگەوە ناوچەکە بگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار (11-10-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، کاریگەری ئەم بارستە ھەوا سارد و وشکەی رووی کردووەتەناوچەکە تا رۆژی پێنجشەمە ١٣-١٠-٢٠٢٢ بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە .
دەشڵێت، لە ١٣ی مانگەوە بۆ ٢٠ی مانگ پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە بەراورد بەم ماوەیە ڕوو لە بەرزبوونەوە بکاتەوە و بەھۆی دابەزینی بارستە ھەوایەکی سارد بۆ سەر دەریایی ناوەراست لەو ماوەیەدا نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز دروستدەبێتەوە کە دەبێتە ھۆی ناسەقامگیربوونی کەشوھەوا و چالاکبوونی ھەورە تریشقە و بارانی بەخوڕ لەناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای تورکیا و سوریا.
بەپێی پێشبینى ئەو شارەزایە، کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەکی ھەوا لەسەر وڵاتی ئێران و درێژبوونەوەی کاریگەری بۆ سەر کەشی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق رێگردەبێت لەھاتنی شێ و ھەوری چڕی باراناوی تەنھا ئاسمانی ناوچەکە لەو مەودایەدا جار جار بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەکات و ناوچەی جیاجیادا ..