ناس کورد-
سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، بەپێی ڕێکەوتنى هەولێر و بەغدا، دەبێت تا ٢٠ ڕۆژى دیکە پشکى هەرێم لە نەوتى سپى بگاتە هەرێمی کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فارس عیسا بە فەرمانگەى میدیا و زانیارى وت ''لە ڕێکەوتى ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لەگەڵ هەر یەک لە د.ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوت و د.حامد یونس ئەلزەوبەعی، بریکارى وەزارەت کۆبووینەوە، تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٢٥٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر نەوتی سپی لە حکومەتی فیدراڵی بکڕێت و بۆ هەر خێزانێکی هەرێمی کوردستان ٢٠٠ لیتر دابین بکات.''
وتیشى ''لە چوارچێوەى ڕێکەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا، وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی پێیان راگەیاندین پشکى هەرێمی کوردستان تا سەرى مانگ، واتە تا ٢٠ ڕۆژى دیکە دابین دەکرێت".
فارس عیسا دەڵێت "پڕۆسەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، دەست بە هەناردەکردنى ئەو بڕە سووتەمەنییە دەکرێت، بە ئومێدی ئەوەی وەک ساڵانى پێشووی لێ نەیەتەوە کە لە کۆی ٢٥٧ ملیۆن لیتری ساڵانە، کەمتر لە ٦٥ ملیۆن لیتر بۆ هەرێم نێردرا.''
پێشتر كهمال محهممهد ساڵح، وهزیری سامانه سروشتییهكان بهوهكالهت له کۆنفرانسێکی رۆژنامهوانیدا (سێشەممە 11-10-2022) ڕایگەیاند، رۆژی پێنجشهممه 20-10-2022، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، " پارەی 320 هەزار بەرمیل نەوت دابینکراوە و گرێبەستیش کراوە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانە دەست به دابهشكردنی نهوتهكه دهكرێت کە پارساڵ نەوتی سپییان وەرنەگرت."