گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلی حەمە ساڵح: بۆ دۆسیه‌ی شوتی پێنجوێن و ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە

2019.08.15 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی حەمە ساڵح: بۆ دۆسیه‌ی شوتی پێنجوێن و ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕی تایبەتى خۆی لە فەیسبوک گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ دۆسیه‌ی شوتی پێنجوێن و ئەو ڤیدیۆیە دەکەن. لە ڤیدیۆکەدا، کەسێک لە کێڵگەیەکی شوتی، کە دەڵێت یەکێکە لە کێڵگەکانی شوتی لە پێنجوێن، باس لەوە دەکات کە بە دەرمان و بە ماوەى 20 ڕۆژدا شوتییەکان پێدەگەیەنن و زیانێکى زۆریان هەیە. . عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، "له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری کشتوکاڵ و به‌ڕێوبه‌ری کشتوکاڵی سلێمانی قسه‌مان کردوه‌ و بڕیاردرا به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه‌ بکرێت و بڕیاری پێویستی بۆ ده‌رده‌کرێت." ئاماژەى بەوەشکرد، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ڕاست بێت کارێکی مه‌ترسیداره‌، ئه‌گه‌ر دروستکراویش بێت بۆ دژایه‌تی به‌رهه‌می ناوخۆیه‌ و ده‌بێت ئه‌وانه‌ سزا بدرێن." https://www.youtube.com/watch?v=pcGrtDx2y2Q