گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’با سیناریۆی 2018 دووبارە بێتەوە’’

یەکێتى دوا بانگەواز لەبارەى کێبڕکێی سەرۆککۆمار رادەگەیەنێت

2022.10.11 - 19:11
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى دوا بانگەواز لەبارەى کێبڕکێی سەرۆککۆمار رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

رۆژنامەى کوردستانى نوێی زمانحاڵى یەکێتى رایگەیاند، با سیناریۆی 2018 دووبارە بێتەوە و بە "دیموكراسی و دەنگی حەڵاڵی" نوێنەرانی عێراق سەرۆک كۆماری داهاتوو یەكلایی ببێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەکە (11-10-2022) لە سەروتارى خۆیدا نوسیویەتى "ئەگەر تەوافوقی كوردستانی نەیتوانی مەسەلەی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكاتەوە با دیموكراسی عیراقی قسەی خۆی بكات". 

 

رونیشیکردووەتەوە "ئەگەر تەوافوقی كوردستانی نەیتوانی ئەم دۆسێیە چارە بكات، دەتوانێت لە دۆسێی تری چارەسەری كێشەكانی كوردستاندا دەوری خۆی بگێڕێت. با گفتوگۆی یەكێتی و پارتی لەسەر كەیسی هەڵبژاردنی داهاتووی كوردستان، چارەسەركردنی كێشە و گوزەرانی خەڵك بەرەوام بێت. تەوافوق و تەبایی لە كوردستان لەباریدایە زۆر كێشە چارەسەر بكات". 

 

"قەیچێكا لە وێستگەیەك نەتوانێت ئەركی خۆی جێبەجێ بكات، بۆچی لە وێستگەی تردا نەتوانێت. راستییەكەی دەتوانێت وا بكات. ئەگەر تەوافوق لە كەیسی سەرۆک كۆماردا تووشی بنبەست هات. با دیموكراسی لەناو هۆڵی پەرلەمانی عیراق قسەی خۆی بكات".

 

"با سیناریۆی 2018 دووبارە بێتەوە. سیناریۆی 2018 عەیبی چییە؟ بە دیموكراسی و دەنگی حەڵاڵی نوێنەرانی عیراق سەر كۆماری داهاتووی عیراق یەكلایی ببێتەوە"، بەپێی سەروتارى رۆژنامەکە.

 

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 13-10-2022، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت.  

  

پۆستەکە پشکی کوردە و پارتی و یەکێتی هەردووکیان داوای پۆستەکە دەکەن، بۆیە بە دوو کاندیدی جیاواز ڕکابەری لەسەر پۆستەکە دەکەن، هەردوولاش داوای ڕێککەوتن لەیەکتر دەکەن و دەیانەوێت یەک کاندید ببەنە پەرلەمانی عێراق.