گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

د. عەبدوللـەتیف سەلەفی دادگایی کرا

2022.10.11 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
د. عەبدوللـەتیف سەلەفی دادگایی کرا

ناس کورد- 

د. عەبدوللـەتیف سەلەفی، یەکێک لە ڕابەرانی بانگەوازی سەلەفی لە کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر دوو بابەتی جیاواز چووەتە دادگا و لە بابەتێکیاندا لەو تۆمەتبارە خۆشبووە کە داعش بۆ تیرۆرکردنی ناردوویەتی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا د. عەبدوللـەتیف سەلەفی، یەکێک لە ڕابەرانی بانگەوازی سەلەفی لە کوردستان (سێشەممە 11-10-2022) ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ لە دادگای سلێمانی بانگ کرام بۆ دوو بابەتی دژ بەیەک کە ئەمانەن: 

 

یەکەمیان: نوێنەری یەکێک لە ئایینەکان سکاڵای لەسەر تۆمار کردبوم لەسەر ئەوەی کاتێک یەکێک لەوان هاتە لام و موسڵمان بوو من وتم، الحمدلله هاتيته ناو ئاييني هەق، چونکە هەموو دینەکانی تر جگە لە ئیسلام ناحەق و چەوتن.

 

دووەمیان: سەبارەت بەو تۆمەتبارەی کە وتیان بۆ تیرۆرکردنی من و مامۆستا رعد الكردي هاتووە لەلایەن داعشەوە، منیش لەبەر خوا لەبەردەم دادوەر لێی بورام و عەفوم کرد ڕووبەڕوو بە ئومێدی ئەوەی واز لەم فکرە خراپە بهێنێت.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، "جا سەیر لەوەدایە لەلایەک لەسەر بەرگری کردنم لە ئیسلام سکاڵام لەسەر بکرێت لە لایەن نا موسڵمانانەوە، لە لایەکی تریشەوە داعشەکان بە کافرم دەزانن و خەڵک بۆ تیرۆر کردنم دەنێرن."