گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هیندستان؛ 452 پارچە ئاسن لەناو سکی گەنجێکدا دەردەهێندرێت

2019.08.15 - 12:29
App store icon Play store icon Play store icon
هیندستان؛ 452 پارچە ئاسن لەناو سکی گەنجێکدا دەردەهێندرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پزیشکانی هیندستان گەنجێکی هیندییان لە مردن ڕزگارکرد، پاش ئەوەى 452 پارچە ئاسنی خواردبو. , لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئەحمەد ئابادی ناوەڕاستی هیندستان، حاڵەتێکی دەگمەن و سەیرى پزیشکی تۆمار کراوە، کە بووەتە جێی سەرنجی میدیاکانی جیهان. , گەنجیکی تەمەن 28 ساڵی خەڵکی شاری ئەحمەد ئاباد، دوای ئەوەی ئازارێکی زۆری لە سکی دروست دەبێت و توشی هەناسەبڕکێ و ئازارێکی زۆر دەبێت، لە ڕێگای خێزانەکەیەوە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە، لە پشکنینی تیشکیدا دەردەکەوێت کە بڕێکی زۆر لە پارچە ئاسنی بچوک لە ناو سکیدایە و بەهۆیەوە توشی زەبرێکی کوشندە بووە و بەتەواوەتیش مەترسی لەسەر ژیانی هەبووە. , پزیشکێک لە نەخۆشخانەی ئەحمەد ئاباد، بە ڕۆژنامەی ئیندیا تودەی ڕاگەیاندووە: "لەنێو سکی ئەو گەنجەدا 4 کیلۆ ماددەی ئاسن هەبوە کە 452 پارچەی بچوک بووە و پێکهاتوە لە هەندێک کانزا و پارچەی وردی ئاسن و برغو". , پزیشکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو گەنجە لەماوەی حەوت مانگدا سەرجەم ئەو ئاسنانەی خواردووە، دوای ئەوەی کە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە حاڵی زۆر خراپ بوە و دوای چەندین نەستەرگەری، توانیومانە سەرجەم ئەو پارچە ئاسنانە دەربهێنین لەناو سکیدا". , هاوکات رۆژنامەی میرۆری بەریتانی لەسەر زاری پزیشکەکانەوە باسی لەوە کردووە، ئەو گەنجە لەڕوی دەرونییەوە تەواو نەبوە و کێشەی ژیری هەبوە، بۆیە خوی گرتوە بە خواردنی ئەو پارچە ئاسنانەوە و خێزانەکەشی نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکەن. , لە ئێستاشدا ئەو گەنجە لەژێر چاودێری بەردەوامدایە و پزیشکەکان پێیانڕاگەیاندووە، بەشێوەیەکی زۆر باش دەرمان و چارەسەر وەردەگرێت و ڕەوشی تەندروستیشی بەرەو باشبوون دەڕوات. , ,