گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادە و میکانیزمی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا ئاشکرا کرا

2022.10.11 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
وادە و میکانیزمی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هەرێم به‌ وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، 20ـی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی دەکرێت و له‌سه‌ره‌تادا نه‌وته‌كه‌ به‌سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌ شاخه‌وانییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا (سێشەممە 11-10-2022) ڕایگەیاند، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 20-10-2022، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " پارەی 320 هەزار بەرمیل نەوت دابینکراوە و گرێبەستیش کراوە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانە دەست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه‌ ده‌كرێت کە پارساڵ نەوتی سپییان وەرنەگرت."