ناس کورد-
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، دانان و لادانی کامێرا نوێیەکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسیکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 11-10-2022) ڕایگەیاند، "ڕاگرتنی پڕۆژەی دانانی کامێراکانی تیژڕەوی لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و بە پرس و لەژێر چاودێری ئێمەشدا گرێبەستەکەی نەکراوە."
وتیشی، "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران باسی ئەو پەرسەمان کردووە و ڕای خۆمان پێداون، هەر ئەو رۆژەشی کە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارەکەی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی پڕۆژەکە، بڕیارەکەمان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد."