گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی هەڵوێستی پارتی لە ئەگەری ڕێکنەکەوتندا ئاشکرا دەکات

2022.10.10 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی هەڵوێستی پارتی لە ئەگەری ڕێکنەکەوتندا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پێی وایە پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکات ئەگەر هەردوولا لەسەر کاندیدی هاوبەشی نێوانیان ڕێکنەکەون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ فەریدون، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا (10ی تشرینی یەكەمی 2022) ڕایگەیاند، "پرۆسەی سیاسی لە عێراق لە پێشتر و ئێستاشدا بە ژمارە حیساب ناكرێت، بەڵکو زیاتر بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، دەستووری عێراق، و لێکدانەوەی ئەم ماددانە لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە دیاری دەکرێت، هەربۆیە دەبێت لێکتێگەیشتن و کۆدەنگی لەنێوان سیاسییەکان هەبێت بە لایەنە کوردییەکانیشەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “نەبوونی رێککەوتنی نێوان هەردوو لایەنی کوردی لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆککۆمار لە بەرژەوەندی هەرێم و هاوڵاتیانیدا نییە، بەڵام ئێمە دەچینە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، خۆ ئەگەر ڕێککەوتن نەکرا لەسەر کاندیدێکی هاوبەش، پێموایە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری دانیشتنەکە ناکات و بایکۆتی دەکات”.

 

ئاسۆ فەرەیدون لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئەگەر تا چەند ڕۆژی داهاتوودا پارتی و یەکێتی نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوە ئیرادەی پەرلەمانی عێراق سەرۆکی داهاتووی کۆمار دیاری دەکات".