گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

یەکەی ژمێریاریی هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێت

2022.10.10 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەی ژمێریاریی هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێت

ناس کورد-

بە مەبەستی لێکتێگەیشتن و نزیککردنەوەی دید و بۆچوونەکان لەسەر پرسی یەکخستنەوەی ژمێریاری لەناو وەزارەتی پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکاندا لە چوارچێوەی پڕۆسەی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ عەبدولحەکیم خەسرەو، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە کرد کە پێکهاتبوون لە عەمید توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح، بەڕێوەبەری چاکسازی و شاندێکی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ هانس راوێژکاری سەربازی هاوپەیمانان.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا (10ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت،  گفتوگۆ کرا دەربارەی هەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، بەتایبەت پڕۆژەی یەکخستنەوەی یەکەی ژمێریاری سەربازی و پلانی ساڵانەی بوودجەی وەزارەتی پێشمەرگەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ،بەئەلیکترۆنی کردنی مووچە، بۆ هەموو ئەو هێزانەی، کە لەم ماوەیەدا، هاتوونەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، هاوکات ئەو هێزانەش، کە لەداهاتوودا دێنە ژێر بڕیار و راسپاردەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.


دەشڵێت، "ڕێکخستنەوەی هەیکەلی هێزەکانی یەکەی 70 و 80 بەهەمان سیستەمی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون."


لەکۆتایی دیدارەکەدا "هەمووان هاوڕا بوون لەسەر پرسی چاکسازی وەزارەت و پڕۆسەی رێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە، بۆئەوەی لەداهاتوودا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن هێزێکی تۆکمە و کاریگەر."

May be an image of 5 people, people sitting and indoor