گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەیسەکەی لاهور شێخ جەنگی دژی بافڵ تاڵەبانی لە دادگا یەکلایی کرایەوە

2022.10.10 - 16:50
App store icon Play store icon Play store icon
کەیسەکەی لاهور شێخ جەنگی دژی بافڵ تاڵەبانی لە دادگا یەکلایی کرایەوە

ناس کورد-

تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، دادگای سلێمانی لەسەر داواكەی لاهور شێخ جەنگی بڕیاری دا و دۆسیەكەی لە بەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی داخست.‎

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تیمەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (10ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵێت، دوێنێ "دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاری دا بە ڕەتكردنەوەی داواكەی (لاهور جەنگی بورهان) پاش ئەوەی بریكاری بافڵ جەلال تاڵەبانی لە داوا یاساییەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەواوی ئەو بڕیارانەی كە دراون یاسایین و بە پێی پەیڕەوی یەكێتی ئەنجامدراون."

 

دەشڵێت، "تەواوی بەڵگەكانی بۆ دادگا خستەڕوو و داوایكرد داواكەی رەت بكرێتەوە چونكە بە پێی یاسای احزاب دەبێت لە ماوەی 60 رۆژدا داوا تۆمار بكەن، بەڵام داواكار دوای تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆر داوای تۆمار كردووە."


"‎بۆیە دادگا بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داوای لاهور جەنگی بورهان و داخستنی دۆسیەكە بە یەكجاری لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی،" تیمەکە وا دەڵێت.