گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا ئاشکرا کرا

2022.10.10 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا ئاشکرا کرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەری سوتەمەنیی ھەولێر ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لەم مانگە لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکات و حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەوتی دابین کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکارییان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری کاکەشین، بەڕێوبەری سوتەمەنی ھەولێر (دووشەممە 10-10-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەوتی سپی ماڵانی کڕیووە بەنرخی بازاڕ و بەنرخێکی ھەرزانتر دەیداتەوه‌ ھاووڵاتیان، بۆ ھەر ماڵێک بەرمیلێک نەوت دەبێت کە ٢٠٠ لیترە و داواش لە ئێمە کراوە ئامادەکاری بکەین بۆ ئەوەی دەست بەدابەشکردنی بکرێت، چونکە ھەموو کارەکان تەواو بووە و تەنھا ماوە نرخەکەی دیاری بکرێت و بدرێتە ئێمە و ئێمەش دەست بەدابەشکردنی دەکەین".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارە سەرەتا لەناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکەین و ئەگەر نەوتی زیاترمان پێدرا لەناوچەکانی دیکەش دابەشی دەکەین، چونکە لیژنەمان بۆ دەرەوەی شار و ناو شاریش ئامادەیە".

 

باسی لەوەشکرد، "حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەوت بەقۆناغ دابین دەکات، چونکە لەئێستادا نەوتیشی کڕیووە، وەکو قۆناغی یەکەم تەنھا ماوە ڕادەستی ئێمە بکرێت و دابەشی بکەین، چونکە داوایان لەئێمە کردووە خۆتان ئامادە بکەن و لەم مانگەوه‌ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و ناگاتە ١٠ رۆژی دیکە".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "نرخەکەی بەوجۆرە نابێت کە حکومەت خۆی کڕیوویەتی، چونکە حکومەت بەنرخی بازاڕ دەیکرێت کە نرخەکەی ئێستا لەبازاڕ بەرمیلی نەوت گەیشتووەتە ٢٧٠ ھەزار دینار، بەڵام حکومەتی ھەرێم زۆر لەوە ھەرزانتر دەیداتە ھاووڵاتیان".