ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دزینی ئەمبوڵانسێک بڵاوکردەوە و دەڵێت، شۆفێرەکە کارمەندی فەرمی یەکەی فریاگوزارییە و بەهۆی لەدەستدانی کەسێکی نزیکی شپرزە بووە و تەنها ویستویەتی تەرمی کەسە نزیکەکەی خۆی بگوازێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی ناڕاست سەبارەت بە ئوتۆمبێلی ئەمبولانس، شۆفێرەکە کارمەندی فەرمی یەکەی فریاگوزاری یە و هەڵە تێگەیشتن هەبووە لە بابەتەکە بەهۆی لەدەستدانی کەسێکی نزیکی ئەم شۆفێرە دیارە باری دەروونی لەحالەتی شپرزە دەبێت وە ئەم شۆفێرە بەهیچ شێوازێك مادەی کحولی بەکارنەهێناوە و ئوتۆمبێلەکەی نەدزیوە، تەنها ویستوویەتی تەرمی کەسە نزیکەکەی خۆی بگوازێتەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر