ناس کورد-
وەزیری بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیار لەبارەی ناردنی پارەی قەرزی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان دراوە و تەنھا ماوە رێکارەکان تەواوبن و پارەکە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەمال موسلم، وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (دووشەممە 10-10-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، " رۆژی چوارشەممە بڕیاردراوە لەبارەی ناردنی پارەی قەرزی کۆنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦، بەڵام ھەندێک رێکار پێویستە تەواو بکرێت ئەوکات پارەکە ڕەوانە بکرێت، بۆیە جارێ بڕیاری لێدراوە و رێکارەکان خەریکە تەواو دەکرێن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە پارەکە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت و دواتر بۆ ئێمە ڕەوانە بکرێت، کە رێکارەکان تەواوکرا ئەوکات ڕەوانە دەکرێت و ھەرکاتێک گەیشتیش ئێمەش بەسەر جووتیارانی دابەش دەکەین".
بڕە پارەکە ٣٠٩ ملیار دینارە و پارەی گەنمی ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦یە.