ناس کورد-
سەرکردەیەکى چوارچێوەی شیعى دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018 سەبارەت بە پرسی سەرۆککۆمار، بە "ئیحراجکەر بۆ چوارچێوە" وەسف دەکات و دەڵێت هیچ پێشهاتێکى نوێ نییە لەو بارەیەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عائد هیلالى (10ی تشرینی یەكەمی 2022) بە رۆژنامەى فەرمى عێراقى وت “ئەو دانیشتنەى كە رۆژی شەممە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بەڕێوەچوو هیچ شتێكی نوێی نەهێنایە ئاراوە".
وتیشى "وادەى دانیشتنى تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار یەکلایی نەکراوەتەوە، بەهۆى پێداگریی پارتى و یەکێتى لەسەر کاندیدەکانیان، ئەوەش هۆکارە بۆ ئاڵۆزبوونى دیمەنى سیاسی".
عائد هیلالى جەختیشی كردەوە كە "چوارچێوە پاڵپشتی یەكڕیزی ماڵی كوردییە، دوبارەكردنەوەی سیناریۆی 2018 بە خستنەڕووی دوو كاندید بۆ دەنگدان لە پەرلەمان، دەبێتە هۆی ئیحراجکردنى چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنى یەکێکیان و لێکەوتەکانى دواى ئەو پڕۆسەیە".
دەشڵێت "تا ئێستاش شتەکان ناڕوونن، هەمووان چاوەڕێی هیچ سیناریۆیەک ناکەن کە ڕووبدات دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەکان دوای ئەوەی دەرگاکان لە هەرێم بەداخراویی ماونەوە".
هەریەکە لە پارتى و یەکێتى تا ئێستا جەختدەکەنەوە لەسەر کاندیدەکانیان بۆ سەرۆککۆمار و چوارچێوەى هەماهەنگى 10 رۆژ مۆڵەتى بۆ دیاریکردوون بۆ یەکلاییکردنەوەى ئەو پرسە.
ستران عەبدوڵڵا ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی حزبەکەی (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢) وتى "لایەنە شیعەکان ڕێز لە پابەندبوونەکانی پێشوویان لەگەڵ یەکێتی دەگرن، هەروەها رێز لە بریارى پارتیش دەگرن کە بەم دواییانە چووە ناو هاوپەیمانى ئیدارەى دەوڵەتەوە".
وتیشى ئەوان لە یەکێتی پێیان وایە لە ئەگەری نەگەیشتن بە رێککەوتن، دەبێت دیموکراسی بڕیاردەر بێت و لەپەرلەمان ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.
لاى خۆیەوە، شەریف سلێمان پەرلەمانتارى پارتى لە پەرلەمانى عێراق (9ی تشرینی یەكەمی 2022) بە کەناڵى فەرمى عێراقى وت "پارتی پەنا ناباتە بەر بژاردەی چوونە ژوورەوە بە دوو كاندید بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و بەوە رازی نابێت، دەکرێت پەنا بۆ بژاردەی دیکە ببرێت”.
ئاماژهی بهوهشكرد، "حزب دهتوانێت پهنا بۆ پهرلهمانی ههرێم ببات، بۆ چارهسهركردنی بابهتهكه، یاخود لایهن نوێنهرانی كورد له پهرلهمانی فیدراڵی کاندیدێک دیارى بکەن".
شەریف سلێمان وتیشى "پهیوهندیی پارتی دیموكراتی كوردستان لهگهڵ لایهنهكانی دیكه بههێز و پتهوه و هیچ پچڕانێك ڕووی نهداوه".